ابنا / به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌فشین غوڵامی: سیروان بارزانی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێر و مه‌خموور له باکووری عێراق به ئاماژه به‌م بابه‌ته که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ ناچنه ناو شاره‌که، ڕوونیشی کرده‌وه: ئه‌و شته‌ی که حکوومه‌تی کوردستان له بابه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ جه‌خت ده‌کاته‌سه‌ری، بابه‌تی پاش داعشه.
بارزانی وتی: به‌شداریی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی مووسڵی له باری سه‌ربازییه‌وه به گونجاو ئه‌زانین، به‌ڵام هه‌ستیاریی سیاسی دوو لایه‌نی له‌مباره‌وه به گرینگ وه‌سف ده‌که‌ین.
هه‌روه‌ها سیروان بارزانی له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه، هێزه‌کانی پێشمه‌رگه نایانه‌وێت بێنه ناوچه‌یێک که خه‌ڵکی ڕازی نین و ئه‌وان ده‌بێ دڵنیا بن که کاتێک له جێگایێک شه‌ڕ ده‌که‌ن، ده‌بێ خه‌ڵکه‌که‌ی ڕازی بن تا وه‌کوو ده‌ستدرێژکه‌ر چاویان لێنه‌که‌ن.
ده‌قی ته‌واوی لێدوانی هه‌واڵنێری نێردراوی کوردپرێس له‌گه‌ڵ سیروان بارزانی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێر و مه‌خموور له بنکه‌ی سه‌ربازیی (پلنگ ڕه‌ش) به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
* ئایا داعش له‌م ناوچه‌یه‌دا چالاکی هه‌یه؟ جووڵه‌ی داعش له میحوه‌ری ژێر فه‌رمانی ئێوه (گوێر و مه‌خموور) به چ شێوه‌یه‌که؟
- به‌ڵێ داعش جووڵه‌ی هه‌یه، به‌ڵام هێرشێکی به‌ربڵاو و گه‌وره له‌وان نابینرێت. ته‌بعه‌ن به‌شێک له جووڵهنهکردنهکانی داعش به بۆنه‌ی فڕۆکه‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانه. به‌گشتی، توانای داعش که‌م بووه‌ته‌وه، به‌ڵام تۆپباران و جووڵه‌کانی ئه‌وان درێژه‌ی هه‌یه.
* داعش تا چ ڕاده‌یه‌ک دووره له سه‌نگه‌ره‌کانی ئێوه له میحوه‌ری مه‌خموور ؟
- نزیک به 20 کیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شارۆچکه‌ی مه‌خموور دووره، به‌ڵام به‌هۆی توانایی زۆری هێزه‌کانی ئێمه، پێشڕه‌ویه‌ک له لایه‌ن ئه‌وان نابینرێت.
* به وته‌ی فه‌رمانده‌کانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، کاتی ئازادکردنی مووسڵ نزیکه. ئێوه وه‌کوو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم تا چ ڕاده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانی هێزه‌کانی سوپای عێراق له ناوچه هاوکاریی و یان به‌رنامه‌یه‌کتان بۆ هه‌وڵی هاوبه‌ش هه‌یه؟
- ئێمه ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌کان و وه‌زاره‌تی به‌ره‌ڤانی عێراق هه‌یه و کۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌مباره‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین و له‌مباره‌وه هه‌ماهه‌نگیێکی گونجاو له نێوان ئێمه بوونی هه‌یه.
* چه‌ند ڕۆژ پێش کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به به‌شداریی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به سه‌رپه‌ره‌شتی جه‌نابی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی به سه‌رپه‌ره‌شتی وه‌فدی ئه‌مریکایی و وه‌زاره‌تی به‌ره‌ڤانی عێراق له هه‌ولێر ئه‌نجام درا، ده‌توانن ئاماژه بکه‌ن به بابه‌ته گرینگه‌کانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه؟
- بابه‌تی سه‌ره‌کی ئاماده‌کردنی دوو لایه‌ن بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ بوو.
هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته دوو لایه‌ن سه‌باره‌ت به شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنی باس و گفتوگۆیان کرد.
به‌تایبه‌ت ئه‌و شتانه که حکوومه‌ت و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ پێداگرییان له‌سه‌ری هه‌یه بابه‌تی "پاش داعش" و قۆناخێکی دوای چوونی داعشه.
بابه‌تی شه‌ڕ دژی داعش و کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی داعش له مووسڵ ئاسان نییه، به‌ڵام ته‌بعه‌ن پێویستی به ئاماده‌کردن و شه‌ڕێکی قورس هه‌یه.
بۆ ئێمه بارودۆخی پاش داعش گرینگه که ئایا داعشێکی دیکه سه‌رهه‌ڵئه‌دات یان نا؟ ئێمه نامانه‌وێت ئه‌م بابه‌ته ڕوو بدات و هه‌روه‌ها نامانه‌وێت خه‌سارێکی گه‌وره چ به هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و چ به له‌شگه‌ری عێراقی بدرێت و نامانه‌وێت داعش به ناوه‌کانی دیکه سه‌رهه‌ڵبدات. ئێمه ده‌مانه‌وێت ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به شێوه‌ی ورد لێکبده‌ینه‌وه و بزانین که چلۆن ناوچه ئازادکراوه‌کان ئیداره ده‌کرێن.
ئه‌م ناوچانه، ناوچه‌یه‌ک به حه‌شیمه‌ت و پێکهاته‌ی دیموگرافیایه. ده‌شتی نه‌ینه‌وا کورد، عه‌ره‌ب و تورکمانی شیعه و سوننه‌ی تێیدایه و حه‌شیمه‌تێک که ئایین‌زاکانی (کاکه‌یی و ئێزدی و مه‌سێحی، که‌لدانی، ئاشووری) تێدا ده‌ژین، هه‌ر بۆیه بۆ ئێمه زۆر هه‌ستۆکه. به‌م بۆنه‌وه ده‌بێ هاوکاریی زۆر ههستۆکێک له‌گه‌ڵیان ئه‌نجام ببێت که له داهاتوودا داعشێکی دیکه دروست نه‌بێت.
* ئایا له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسێک کرا له ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ناوخۆی شاری مووسڵ؟
- له ئێستادا باس و بابه‌ته‌کان له‌سه‌ر ئاماده‌بوون بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ درێژه‌ی هه‌یه.
هێشتاکه شێوه‌ی هێرشه‌که ڕوون نییه و ئه‌وه‌ی که چ ڕێژه‌یێک له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له چ ناوچه و میحوه‌رێک ئاماده ده‌بن له‌سه‌ری باس و گفتوگۆ ده‌کرێت. له به‌رنامه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌دا نییه که له شاره‌که بمێننه‌وه و هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌ی ئێمه‌شدا نییه که له ئۆپه‌راسیۆنی ناوخۆی شاره‌که به‌شداریی بکه‌ین.
ڕێککه‌وتن کراوه که ئێمه وه‌کوو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی ده‌ورووبه‌ری مووسڵ به‌شداریی بکه‌ین، به‌ڵام به‌م بۆنه‌وه که مووسڵ شاری کوردنشین نییه و وه‌کوو خاکی کوردستان نایێته ئه‌ژمار ئێمه ناچینه ناو شاره‌که. پێشمه‌رگه حه‌ز ناکات بچێته ناوچه‌یێک که خه‌ڵکی ڕازی نین. ئێمه ده‌بێ دڵنیا بین کاتێک له ناوچه‌یێک شه‌ڕ ده‌که‌ین، خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه له ئاماده‌بوونی ئێمه ڕازی بن تا وه‌کوو ده‌ستدرێژکه‌ر چاومان لێنه‌که‌ن.
* هه‌ندێ لایه‌نه‌کان ڕاده‌گه‌یێنن که هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبیش له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ به‌شداریی ده‌که‌ن، ئێوه ئه‌م بابه‌ته چلۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و چلۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته تووش ئه‌بن؟
- ئه‌م بابه‌ته هێشتاکه ڕوون نییه. ئێمه له هه‌ندێ کرده‌وه‌ی حکوومه‌تی عێراق تێناگهیێن.
هه‌ندێ له به‌رپرسانی عێراقی ده‌ڵێن که حه‌شدی شه‌عبی له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ به‌شداریی ده‌کات و هه‌ندێ ده‌ڵێن به‌شداریی ناکات. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه، ئێمه وه‌کوو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له‌مباره‌وه هێچ ئاڵۆزیێکمان نییه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌شداریی ده‌که‌ن له‌باری سه‌ربازیی بابه‌تێکی گونجاوه. حه‌شدی شه‌عبی هێزی شه‌ڕڤانی باشی هه‌یه و به باوه‌ڕه‌وه شه‌ڕ ده‌کات.
به‌ڵام له لایێکی دیکه‌شه‌وه هێزه سیاسییه‌کان له باری سیاسییه‌وه به‌م بابه‌ته ههستۆکن. بابه‌ته‌که ڕوونه چۆن بابه‌تی شیعه و سوننه له ئارادایه و له شه‌ڕدا ژماره‌یێک ده‌کوژرێن. له‌مباره‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان پێکه‌وه کێشه‌یان هه‌یه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ده‌وڵه‌تی عێراق و هیچ په‌یوه‌ندیێکی به هه‌رێمی کوردستانه‌وه نییه.
ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌نیا وه‌کوو هێزی سه‌ربازی به‌شداریی بکه‌ن به ڕای ئێمه گونجاوه، به‌ڵام له باری سیاسییه‌وه لایه‌نه جۆراوجۆره عێراقییه‌کان ده‌بێ بگه‌نه ڕێککه‌وتن.
* ئێوه وه‌کوو فه‌رمانده‌یێکی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ماوه‌یێک لهمهوپێش سه‌ردانی فهنلاندتان کردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌م وڵاته دیدارتان بووه، ده‌توانن باسی به‌شێک له ناوه‌ڕۆکی ئه‌م دیدار و هاوکارییانه‌ی وڵاتی فه‌نلاند له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بکه‌ن؟
- هه‌موو هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیی دژه به داعش به‌رده‌وام پشتیوانی خۆی له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ڕاگه‌یاندووه و به‌تایبه‌ت له سه‌فه‌ری دوو حه‌وته پێش بۆ فهلاند ئه‌وانیش جه‌ختیان کرد که درێژه ده‌ده‌ن به پشتیوانی له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه. فهلاند به‌شێک له ناتۆ نییه، به‌ڵام بۆ ڕاوێژکاری و مه‌شقی سه‌ربازیی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ییه.
فهلاند پێشتر په‌نجا ڕاهێنه‌ریی مه‌شقی سه‌ربازییان له هه‌رێمی کوردستان بوو و ئێستا ژماره‌ی ئه‌وانه بۆ 100 که‌س به‌رز بووه‌ته‌وه و ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ پشتیوانی و مه‌شقی و ڕاهێنانی سه‌ربازیی به هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ن....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٧:٠٩
News ID: 781714
سیروان بارزانی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێر و مه‌خموور له باکووری عێراق به ئاماژه به‌م بابه‌ته که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ ناچنه ناو شاره‌که، ڕوونیشی کرده‌وه: ئه‌و شته‌ی که حکوومه‌تی کوردستان له بابه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ جه‌خت ده‌کاته‌سه‌ری، بابه‌تی پاش داعشه.